٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٥٢
Source: Mehrnews
تەقینەوە لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی؛ شەهید و بریندار هەیە

تەقینەوەی بۆمبێکی بەجێ‌ماوە لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناو بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، بووە هۆی شەهیدبوونی هێزێکی ئەو ڕێکخراوە.

 سەرچاوە خۆجییەکانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئوڕۆ لە تەقینەوەیەکی گەورە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرای کرد کە تەقینەوەکە لە ناو بنکەیەکی ڕێکخراوی حەشدی عێراق لە نزیکی شاریت بەسمایە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بووە.

دواتر خودی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، بە ئاماژە بە شەهیدبوونی ‌هێزێکی ئەو ڕێکخراوە و برینداربوونی دوو هێزی تری حەشد، رایگەیاند کە تەقینەوەکە بە هۆی ماددەی تەقەمەنیی بەجێ ماوە لە گرووپی تیرۆریستی داعش بووە کە بە هەڵکەوت و لە کاتی ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەی تەکنیکی لە ناوچەی جەرفولنەدافی بەغدا تەقیوەتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha